دیار هۆشەنگ، دانیشتووی شاری هەولێر و دەرچووی بەشی کارگێڕی کارە لە زانکۆی سەلاحەدین. ئەزموونی کرداریی لە بواری ڕۆژنامەوانیدا هەیە و خاوەنی بڕوانامەی بنەماکانی ڕۆژنامەوانییە لە هەردوو دامەزراوەی Alison و NBCU Academy.
بابەتەکانی دیار هۆشەنگ
498 بابەتکۆریای باشوور پەردەی لەسەر کۆمپیوتەرێکی نوێی زۆر خێرا لادا
کۆریای باشوور نوێترین کۆمپیوتەری سوپەری بەناوی "هانگان-6" ڕاگەیاند، کە توانای ئەنجامدانی 614.7 کوادریلیۆن چالاکیی هەیە لە چرکەیەکدا و لە پلەی 12ـەمی خێراترینەکانی جیهانە.
گرووپی حەوت (G7) لەسەر دۆخی نێوان ئێران و ئەمریکا کۆ دەبنەوە
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی گرووپی حەوت لە پاریس کۆ دەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، لەگەڵ هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا و ڕاگرتنی شەڕ.
مەسرور بارزانی له بەغدایه
سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانی، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان، دۆسیەی بودجە و مووچەی فەرمانبەران سەردانی بەغدای كردووه و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا کۆدەبێتەوە.
وەزارەتی کارەبا: 30٪ـی هاوبەشانی پڕۆژەی ڕووناکی قەرزی پێشوویان لەسەر ماوە
قەرزی کارەبای هاوبەشانی پڕۆژەی ڕووناکی کرایە قیستی درێژخایەن و یەکەم بڕ لەگەڵ پسوولەی ئەم مانگەدا دەردەچێت، ماوەی دانەوەشی بۆ ماڵان تاوەکو 24 مانگە و کەمترین قیستیش 20 هەزار دینارە.
نێچیرڤان بارزانی: شوێنەوارەکانی لافاوەکە بە زووترین کات چارەسەر بکەن
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دوای لافاوەکەی شەوی ڕابردووی هەولێری پایتەخت، داوا لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بە زووترین کات ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن و یارمەتیی لێقەوماوان بدەن.
ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی بارانبارین بڵاو کرایەوە
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتەوە و زۆرترین بڕی دابارین لە بیارە بە 92 ملیمەتر تۆمار کرا، لە سەنتەری شاری هەولێریش 70 ملیمەتر باران باریوە.
دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەستی پێکرد
لەدوای گەشتنی بڕە پارەی مووچەی مانگی 10 لەلایەن حکومتەی عێراقەوە ئەمڕۆ دەست دەکڕێت بە دا بەشکردنی لە هەرێمی کوردستان و خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە یەکەم کەس مووچەکانیان وەردەگرن.
شاندی هەرێمی کوردستان بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی بودجەی 2027 دەچێتە بەغدا
سبەینێ شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بۆ یەکلاکردنەوەی پشکی هەرێم لە بودجەی 2027 و چارەسەرکردنی ناکۆکییە داراییەکان.
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە کەرکووک 5 ئەندامی هەمان خێزان گیانیان لەدەست دا
لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی کەرکووک - تکریت لە سنووری شارەدێی ڕەشاد، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا کێشا و بەهۆیەوە 5 ئەندامی هەمان خێزان دەستبەجێ گیانیان لەدەست دا.
گەنجێک لە زاخۆ بەهۆی هەورەبرووسکەوە گیانی لەدەست دا
لە ئەنجامی شەپۆلێکی توندی هەورەبرووسکە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، گەنجێکی تەمەن 32 ساڵ بە ناوی کیفاح حەسەن خدر، خەڵکی شنگال، گیانی لەدەست دا.
مەترسیی لافاو لە سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان هەیە و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن
لەگەڵ بەردەوامیی شەپۆلی بارانبارین و مەترسیی لافاو لە هەندێک ناوچە، بارستەهەوایەکی سارد ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و پێشبینیی بارینی یەکەم بەفری ئەمساڵ دەکرێت.
چین پاکستان دەباتە بۆشایی ئاسمان دەکات
لە هەنگاوێکی بێپێشینەدا لە ئاسیا، چین و پاکستان هاوکارییەکی ئاسمانیی ستراتیژییان دەست پێکردووە بۆ ناردنی کەشتیوانێکی پاکستانی بۆ سەر وێستگەی ئاسمانیی چین لە چوارچێوەی تیمی کەشتیی "شێنجۆ 24".
سبەینێ مووچەی مانگی 10 دابەش دەکرێت
بەیانی یەکشەممە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆری هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات و ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت.
ئەمریکا پاداشت دەداتە ئەو کەسەی زانیاری لەسەر ئێران پێ دەدات
ئەمریکا لەڕێگەی سێنتکۆمەوە پاداشتێکی دارایی تا بڕی 20 ملیۆن دۆلار و مافی نیشتەجێبوون تەرخان دەکات بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و زانایانی ئەو بوارە.
ئەردۆغان لە باکۆوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی باڵاپۆشی دەدات
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لە 8ی تشرینی دووەمدا سەردانی ئازەربایجان دەکات؛ بە مەبەستی بەشداریکردن لە جەژنەکانی ڕۆژی سەرکەوتنی باکۆ و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی ئەم دواییەی نێوان هەردوو وڵات لەسەر یاسای باڵاپۆشی.
هەڕەشەی بۆمب فڕۆکە و کەشتییەکانی ئەوروپای خستە ئامادەباشییەوە
زنجیرەیەک هۆشداریی هەبوونی بۆمب دەزگا ئەمنییەکانی چەند وڵاتێکی ئەوروپای خستە حاڵەتی ئامادەباشیی بەپەلەوە؛ لهم بابهتهدا وردهكارییهكهی بخوێنهرهوه.
خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان لە کفری فراوانتر دەکرێن
نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی لە کفری خزمەتگوزاریی پزیشکیی پێشکەش بە 47,740 نەخۆش کردووە، هاوکات 537 نەشتەرگەری و زیاتر لە 118 هەزار پشکنین و چارەسەری ئەنجام داوە.
شاندێکی باڵای دیپلۆماسیی وڵاتان سەردانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی کرد
شاندێکی دیپلۆماسیی باڵای وڵاتانی جیهان سەردانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی نوێ کۆبوونەوە؛ تێیدا هەنگاوە یاساییەکانی دەستپێکردنەوەی خولی نوێی پەرلەمانیان تاوتوێ کرد.
2 نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز گڕیان تێبەربوو
لە گەرووی هورمز ئاگر لە 2 نەوتهەڵگر و بەلەمێکی ڕاکێشەر بەر بوو و ڕێڕەوی گواستنەوەی وزەی پەکخست؛ هاوکات ئێران ڕایگەیاند دەستی بەسەر 2 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکیدا گرتووە.
سزای زیندانیکردنی عالیە نوسەیف بۆ 12 ساڵ زیادی کرد
دادگای دژەگەندەڵی سزایەکی نوێی 2 ساڵ بەندکردنی بەسەر عالیە نوسەیفدا سەپاند و کۆی سزاکانی گەیاندە 12 ساڵ زیندانی؛ هاوکات سزای 5 ساڵ بەندکردنیشی بۆ بەڕێوەبەری پێشووی تەندروستیی سەلاحەدین دەرکرد.