پارێزگاری هەولێر دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە غازی ماڵان بەتەواوی دابین کراوە و کۆگاکان پڕن، بەڵام هاوکات تیشک دهخاته سهر ئهوهی كه هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر کاریگەریی نەرێنی لەسەر کاتژێرەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەبێت.
ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە پەیامێکی فەرمیدا بۆ هاووڵاتییان، پەلامارەکەی شەوی ڕابردووی سەر کێڵگەی کۆرمۆری بە هێرشێکی تۆقێنەرانەی تیرۆریستی و ناڕەوا ناو برد.
ئهو بهرپرسه جەختی کردەوە کە بەشی پێویست غازی کۆگاکراو لە پارێزگاکەدا هەیە و داوای لە هاووڵاتییان کرد تووشی دڵەڕاوکێ نەبن لە دابینکردنی گازی شل بۆ ماڵەکانیان.
کێڵگەی گازیی کۆرمۆر لە شارەدێی قادرکەرەمی سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵ، سەرچاوەی سەرەکیی سووتەمەنییە بۆ وێستگەکانی کارەبای هەولێر، بەڵام شەوی ڕابردوو دوای هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بەرهەمهێنانی غاز تێیدا ڕاگیرا.