دۆناڵد ترەمپ، لە بەرنامەی 60 خولەکی کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووس ڕۆس دۆزات، دوای شکستی پارتەکەی لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولدا قسەی کرد و باسی لە شەڕی ئێران و کاریگەرییە سەربازی و سیاسییهكان لەسەر واشنتن کرد؛ هاوكات باس له چارهنووس و مهرگی خۆی دهكات.
ئهمڕۆ دۆناڵد ترهمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگهیاند، لەبەر ئەوەی کەسێکی بڕوادارە دەچێتە بەهەشت، بەڵام جەختی کردەوە هەرگیز ئامادە نییە لە نەیارە سیاسییهكانی خۆش ببێت، تەنانەت ئەگەر ئەمە مەرجی چوونی بێت بۆ بەهەشت.
سەرۆکی ئەمریکا دانی بەوەدا نا کە ناڕەزایەتی هاووڵاتییان لە شەڕی ئێران و بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی، هۆکارێکی سەرەکی تێکشکانی مێژوویی پارتی کۆماری بووە لە هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و پیراندا.
ترەمپ پشتڕاستی کردەوە کە هاوڕایە لەگەڵ جەی دی ڤانسی جێگری، کە لە پهیامێكدا شەڕی ئێرانی وەک هۆکاری سەرەکی لەدەستدانی هەڵبژاردنەکان و لێکەوتە نەرێنییە ئابوورییەکان دەستنیشان کردبوو.
سەرەڕای زیانە سیاسییهكان، ترەمپ بەرگریی لە بڕیاری بەئامانجگرتنی دامەزراوە ناوەکییەکانی تاران کرد و گوتی: "نەدەبوو ڕێگە بدرێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ناوەکی و مێژوو سەلمێنەری ڕاستی ئەم هەنگاوە دەبێت."
لە درێژەی قسەکانیدا ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشی گەورە بۆ سەر ئێران زۆر کەمە ئەگەر دانوستانەکان سەرکەوتوو بن، بەڵام هۆشداری دا کە 38 پردی سەرەکی ئەو وڵاتەیان دیاری کردووە و دەتوانن لە ماوەی كاتژمێرێكدا لەناویان بەرن.
سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە هەڵمەتی سەربازیی ناسراو بە دەروازەی ئاسنین (Iron Gate) بەتەواوی خراوەتە گەڕ، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە گواستنەوەی چەکی پێشکەوتووی تاران لە ڕێگەی سنوورە وشکانییەکان و دەریای قەزوینەوە.
ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی نێوان هەردوو وڵات گەرووی هورمزی تەواو شڵەژاندووە، بە جۆرێک کەشتییە نەوتییەکان کەوتوونەتە بەر مینڕێژکردن و سوپای ئەمریکاش کەشتییە بازرگانییەکان بە چاودێریی توندەوە بە نێو گەرووەکەدا تێپەڕ دەکات.