لە گەرووی هورمز ئاگر لە چەند کەشتییەکی نەوتهەڵگر بەر بوو و بەهۆیەوە ڕێڕەوی هاتوچۆی وزەی ڕووبەڕووی پەککەوتن کردەوە.
ئەمڕۆ میدیای فەرمیی ئێران بڵاوی کردەوە، فەرماندەیی هێزە چەکدارەکان ئاشکرای کردووە 2 نەوتهەڵگری گەورە و بەلەمێکی ڕاکێشەر لە گەرووی هورمز تووشی ئاگرکەوتنەوە بوون و لە کار کەوتوون، بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، کەشتیی یەکەم لە ڕێڕەوی باشووری گەرووەکە تووشی تەقینەوەی مین بووە، کەشتیی دووەمیش لە کاتی دەرچوونی لە بەشی ڕۆژهەڵات گڕی گرتووە و ئەو بەلەمەشی بە مەبەستی بەهاناوەچوون و کوژاندنەوەی ئاگرەکە لێی نزیک بووەتەوە، سووتاوە.
هەر بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، یەکەی جەنگی ئەلیکترۆنی توانیویەتی دەست بەسەر 2 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە جۆری لۆکاس دابگرێت، ئەم ئاڵۆزییە لە کاتێکدایە هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە مانگەکانی ڕابردوودا هەوڵی پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکانیان داوە بۆ هەناردەکردنی زیاتر لە 1.5 ملیار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی ئەو دەروازەیەوە.
لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئێرانەوە لە مانگی 2ی ئەمساڵ، هاتوچۆی کەشتییەکان بە تەواوی سنووردار کراوە، ئەمەش لە کاتێکدایە بە نزیکەیی یەک لەسەر پێنجی نەوتی بەکارهێنراوی جیهان بەو گەرووەدا هەناردە دەکرێت.
2 نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز گڕیان تێبەربوو
کورتە
لە گەرووی هورمز ئاگر لە 2 نەوتهەڵگر و بەلەمێکی ڕاکێشەر بەر بوو و ڕێڕەوی گواستنەوەی وزەی پەکخست؛ هاوکات ئێران ڕایگەیاند دەستی بەسەر 2 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکیدا گرتووە.