تیمهكانی فریاکەوتنی تەندروستی لە شاری هەولێر، لە هەڵمەتێکی بەپەلەدا توانییان لە شەوی ڕابردوودا 208 هاووڵاتی لەناو لافاودا ڕزگار بکەن و چارەسەری پزیشکییان بۆ دەستەبەر بکەن.
ئەمڕۆ ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بڵاویکردەوە، لە شەوی 7ی تشرینی دووەمی 2026دا تیمهكانی بەشی کردە پزیشکییەکان و لقی فریاکەوتنی خێرای 122 هاوکاریی دەستبەجێیان گەیاندووەتە ئەو هاووڵاتییانەی لە لافاودا گیریان خواردبوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، 10 تیمی فریاگوزاری بەسەر ناوچە زیانلێکەوتووەکاندا دابەش کراون و ئەم دەستانە لە شوێنی ڕووداوەکاندا چارەسەری سەرەتایییان بۆ هاووڵاتییان ئەنجام داوه و 6 کەسیشیان بەهۆی ناجێگیریی دۆخی تەندروستییانەوە بەخێرایی ڕەوانەی نەخۆشخانە کردووه.
لە کاتی بارانبارینی بەخوڕدا، کەرتی تەندروستی هەولێر بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە پێوەندیدارەکان نەخشەیەکی تۆکمەی فریاگوزاری بۆ پاراستنی ژیانی دانیشتووانی ههولێر دەخاتە کار.