بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر دڵنیایی دەدات کە نرخی غازی حکومی وەک خۆی دەمێنێتەوە و هیچ قهیرانێک لە غازی ماڵاندا دروست نابێت.
ئهمڕۆ سالار محەممەد، لێپرسراوی لیژنەکانی چاودێری و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ پایتەخت میدیا ڕایگەیاند، تەواوی کۆگا و تانکییەکان لە شاری هەولێردا پڕن لە غازی حکومی و گرفتی کەمبوونەوە دروست نابێت.
لێپرسراوی لیژنەکانی چاودێری ئاماژەی بەوە کرد، کێشەکانی کێڵگەی کۆرمۆر کاریگەری لەسەر پشکی گازی ماڵان دانانێت، بەڵام ئەم دڵنیایییە بە مانای پارێزراویی گازی بازرگانیی تایبەت بە ئۆتۆمبێل نایەت.
ئەم ڕوونکردنەوەیە دوای ئەوە دێت کە شەوی ڕابردوو کێڵگەی گازیی کۆرمۆر لە شارۆچکەی چەمچەماڵ کەوتە بەر هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەرهەمهێنان تێیدا ڕاگیرا، هاوکات پارێزگاری هەولێریش دڵنیایی دابوو کە پاشەکەوتی غازی ماڵان بەتەواوی پارێزراوە.