سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی هاوخەمی پێشکەشی کەسوکاری هەردوو قوربانی لافاوەکەی شاری هەولێر کرد، کە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕی دوێنێوە گیانیان لە دەست دا.
ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی هاووڵاتی محهممهد ڕەسووڵ حەمەدەمین و منداڵێکی تەمەن 5 ساڵ بە ناوی مستەفا سەرکەوت خدر ڕاگەیاند.
لە پەیامەکەدا هاتووە، سەرۆک بارزانی هاوبەشی خەمی هەردوو بنەماڵەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەیە و لە خودای مەزن داواکارە ئارامی و دڵنەوایییان پێ ببەخشێت و گیانی پاکی قوربانیانیش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
ئهمه لهكاتێكدایه، دوێنێ بههۆی شەپۆلی بارانبارینی بەخوڕهوه له شاری هەولێر لافاو دروست بوو، كه لەپاڵ زیانی دارایی، گیانلەدەستدانی ئەم 2 هاووڵاتییەشی لێ کەوتەوە.