هێزە ئه‌منییه‌كانی هەولێر لە دوو هەڵمەتی جیاوازدا دەستگیرکردن و خۆڕادەستکردنی 3 تۆمەتباری 2 تاوانی کوشتنیان لە سنووری پارێزگاکەدا ڕاگەیاند.

 

ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی نێوان بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێردا ئاشکرا کرا، 3 تۆمەتبارەکە بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە 2 هاووڵاتییان لە دوو شوێنی جیاوازدا کوشتووە.

 

بەپێی زانیارییەکان، تاوانی یەکەم لە ڕێکەوتی 21ی تەمووزی 2026 لە پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگەی مەخموور ڕووی داوە و هاووڵاتی (ئیدریس ساڵح) کوژراوە و هەردوو تۆمەتبار (ع. م. ی) و (ڕ. م. ی) لە 8ی تشرینی دووەمی 2026دا خۆیان ڕادەست کردووە، هەروەها لە تاوانی دووەمدا لە 7ی تشرینی دووەمی 2026 لە گەڕەکی منارە هاووڵاتی (ئاسۆ سابیر) کوژراوە و تۆمەتبار (د. ق. ع) بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کراوە.

 

پۆلیس و ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاوکاریی بەردەوامیی هاووڵاتییان دەکەن و دووپاتی دەکەنەوە کە ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر هەر کەسێک دەگیرێتە بەر کە پەنا بۆ تاوانی کوشتن ببات.