نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەر کێڵگەی گازیی کۆرمۆری لە سنووری چەمچەماڵدا بە توندی سەرکۆنە کرد و پەلامارەکەی بەئامانجگرتنی تەواوی گەلی عێراق ناو برد.
ئەمڕۆ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا ئاشکرای کرد، واشنتن پشتیوانی تەواو لە هەوڵەکانی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە و لێپێچینەوە لەگەڵیاندا.
پەلامارە درۆنییهكه شەوی یەکشەممە لە کاتژمێر 11:00 بەر بەشی بەرهەمهێنانی گازی شل لە کێڵگەی کۆرمۆردا کەوت و بووه هۆی ڕاوەستانی کاتی بەرهەمهێنانی غاز لەلایەن کۆمپانیای دانە گازەوە؛ هاوكات بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستاندا بە قەبارەی نزیکەی 2,700 مێگاوات دابەزی.
سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی بە پێکهێنانی دەستەیەکی هاوبەشی لێکۆڵینەوە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا کردووە و بهپێی زانیارییهكانیش درۆنه بۆمبڕێژکراوەکە لە سنووری شارۆچکەی خورماتووەوە بەرەو کێڵگەکە هاوێژراوە.