ئێران بە فەرمی داوا لە پارتی، یەکێتی و سەرجەم لایەنە سیاسییهكانی هەرێمی کوردستان دەکات ناکۆکییە ناوخۆیییەکانیان لە ڕێگەی وتووێژەوە چارەسەر بکەن و دەستووری عێراق بکەنە بنەمای سەرەکی یەکلاکردنەوەی کێشەکان.
ئەمڕۆ ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەی خۆیدا لە تاران ڕایگەیاند، هیوادارن کێشەکانی نێوان لایەنەکانی هەرێم و هەروەها نێوان بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندیی بەغدا بە لێکتێگەیشتن و وتووێژ چارەسەر بکرێن.
بەقایی ئاماژەی بەوە کرد، دەستووری عێراق تەواوی کێشە و ناکۆکییەکانی لەم بوارانەدا یەکلا کردووەتەوە و لە هەر وڵاتێکدا دەستوور باشترین بنەما و بەڵگەیە بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە ڕامیارییەکان.
ئەم هەڵوێستەی تاران دوای گرژییە سیاسییهكانی ئەم دوایییەی ههرێمی كوردستان لەسەر دانیشتنەکانی پەرلەمان دێت، کە هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێشخەری و بانگەوازەکەی سەرۆک مەسعود بارزانییه بۆ لایەنەکان بە ئامانجی پێکەوەدانیشتن و کۆتاییهێنان بە قهیرانهكان.