سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانی، لە رێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییانی لافاوەکەی هەولێر کرد.
ئهمڕۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 8ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا باسی لە خەم و پەرۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبووان محەممەد ڕەسوول و مستەفا سەرکەوت کرد و هاوخەمیی قووڵی بە بنەماڵەکانیان گەیاند.
هەروەها ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، وەک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی حکومەت بەشداریی لە هەردوو پرسەکەدا کرد و سەرەخۆشی و پەیامی هاوخەمیی ئاراستەی کەسوکواری کۆچکردووان کرد.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە لافاوەکەی شەوی رابردووی شاری هەولێردا، چەندین زیانی گیانی و مادی کەوتەوە و تیمەکانی فریاگوزاری سەررقاڵی بەهاناوەچوونی هاووڵاتییانن.