سهرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکی بەپەلەدا داوا لە سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا پێکەوە کۆببنەوە و کۆتایی بە چەقبەستوویی و قهیرانی سیاسی هەرێمی کوردستان بهێنن.
ئەمڕۆ سەرۆک مەسعود بارزانی بانگەوازێکی فەرمی ئاراستەی سەرجەم لایەنەکان کرد و ڕایگەیاند، بەرژەوەندیی گەلی کوردستان لەسەرووی هەموو بەرژەوەندی و ئامانجێکی تری سیاسیانه و تاکەکەسییە.
سهرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا داوای لە یەکێتی و پارتی کرد دەستبەجێ کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن، هاوکات داواشی لە سەرجەم لایەنە سیاسییهكانی دیكه کرد بەشداری لە هەنگاوەکانی ڕەوتی سیاسیدا بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوان و نیشتمانی.
ئەم دەستپێشخەرییە لە کاتێکدا دێت کە بە هۆی بەشدارینەکردن لە دانیشتنەکانی پەرلەمان لەلایەن یەکێتییەوە و هەڕەشەی کشانەوە لە حکومەت، پهیوهندی نێوان بهشێک له لایهنه سیاسییهكان لە هەرێمی کوردستاندا ڕووبەڕووی قهیرانێكی قووڵ بووەتەوە.