کۆمپانیای دانە گاز بە فەرمی بەرهەمهێنانی گازی لە کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگرت، ئەوەش دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو کێڵگەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پەلامار درا و ئاگری لێ کەوتەوە.
ئەمڕۆ کۆمپانیای دانە گازی ئیماراتی لە بڵاوكراوهیهكدا ڕایگهیاند، ئاگرەکەی کێڵگەی کۆرمۆر بەتەواوی کوژێنراوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی بەر کارمەندان نەکەوتووە، بەڵام تاوەکو هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ زیانەکان نەکرێت، بەرهەمهێنان دەست پێ ناکاتەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبا پەلامارەکەیان بە کارێکی تیرۆریستی (تۆقێنەرانە) داناوه و دهڵێن: "ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەکە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستاندا."
کێڵگەی گازیی کۆرمۆر لە شارەدێی قادرکەرەم شادەماری سەرەکی دابینکردنی سووتەمەنییە بۆ وێستگەکانی کارەبا لە هەولێر و چەمچەماڵ و بازیان، هاوکات بەپێی بەدواداچوونە سەرەتایییەکانی ئاسایش، پەلامارە درۆنییهكه لە سنووری شارۆچکەی خورماتووەوە ئەنجام دراوە.