بەپێی نوێترین نەخشەکانی کەشوهەوا، دۆخێکی باراناوی لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا ڕوو لە ئاسمانی عێراق و ههرێمی كوردستان دەکات.
ئهمڕۆ دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ڕایگهیاند، شەپۆلێکی بارانبارین لە هەفتەی داهاتوو یان ناوەڕاستی هەفتەدا لە ئاسمانی عێراق نزیک دەبێتەوە، لە کاتێکدا ئێستا کەشوهەوای سەرجەم پارێزگاکان سەقامگیرە.
كهشناسی عێراق ڕوونی کردەوە، كه لە ئێستادا سەقامگیری باڵی بەسەر سەرجەم پارێزگاکاندا کێشاوە، لەگەڵ دەرکەوتنی هەوری باراناوی لە کاتە جیاوازەکاندا لە ئەوپەڕی باکوور، هاوکات پلەکانی گەرما لە ئاستەکانی ئێستایاندا دەمێننەوە بەبێ هیچ گۆڕانکارییەکی بەرچاو.
بهپێی زانیارییهكانی دهستهكه، وردەکارییەکانی ئەو شەپۆلە بارانبارینە چاوەڕوانکراوە یەک لە دوای یەک و بەگوێرەی گۆڕانکاری و نوێبوونەوەی نەخشەکانی کەشوهەوا ڕادەگەیەنرێن.