نههرۆ جهرجیس، ڕۆژنامهنووسێكی كوردی دانیشتووی ههولێره، ئهزموونی 6 ساڵ كاری ڕاگهیاندنی ههیه. بهشداری دهیان خولی ئهكادیمی رۆژنامهوانی كردووه. شاعیر و نووسهره و خاوهن سێ پهرتووكی شیعرییه. ئێستا لە پایتهخت میدیا کار دەکات.
بابەتەکانی نەهرۆ جەرجیس
1977 بابەتمەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندی ئەمریکا دەکات
سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانی لە هەولێر پێشوازی لە ستیڤ فەیگن، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.
تیمەکانی وەزارەتی کارەبا کێشەی وێستگەکانی سنووری هەولێریان چارەسەر كرد
کێشەی تەکنیکیی زۆربەی وێستگەکانی کارەبا لە سنووری هەولێر بە سەرکەوتوویی چارەسەر کرا.
هێرشی فراوانی درۆنی بۆ سەر مهدینه و سعودیه تێکشکێنرا
هاوپەیمانی عەرەبی پێنج درۆنی بۆمبڕێژکراوی حووسییەکانی لە ئاسمانی سعودیە تێکشکاند؛ هێرشەکان بە شێوەیەکی سەرەکی ئاراستەی شاری مەدینە و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی وڵاتهكه کرابوون.
شاسوار عەبدولواحید پیرۆزبایی لە رێباز حەملان دەکات
ڕێباز حەملان پەیامی پیرۆزباییی لە شاسوار عەبدولواحیدەوە پێگەیشت.
کۆریای باکوور دەنگۆکانی گیانلەدەستدانی کیم جۆنگ ئون پووچەڵ دەکاتەوە
کیم جۆنگ ئون لە پێشانگایەکی گشتیدا دەرکەوت و دەنگۆی مردنی ڕەت کردەوە.
دکتۆر بەکر قادر: پێدانی کحوول بە منداڵان کارەساتێکی گەورەی کۆمەڵایەتییە
فرۆشتنی مەی بە مێرمنداڵانی خوار تەمەنی 18 ساڵ بە هەموو شێوەیەک بەپێی یاسا قەدەغەیە؛ سەرپێچیکاران جگە لە بەندکردن، ڕووبەڕووی داخرانی فرۆشگە و هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەت دەبنەوە.
بانکی ناوەندی دۆسیەی حەواڵە هەڵپەسێردراوەکانی یەکلا کردەوه
بانکی ناوەندیی عێراق سەرجەم داواکارییە هەڵپەسێردراوەکانی حەواڵەی هاوردەکردنی پێش دەستکاریکردنی نرخی دراوی لە 7ی تشرینی یەکەم جێبەجێ کرد.
مەسرور بارزانی: ئێمە لە هەر ئان و ساتێکدا ئامادەین بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئامادەیی تەواوی خۆی و لایەنەکەی بۆ کاراکردنەوەی خێرای پەرلەمان دەربڕی.
شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە کوردستان دەکات
شەپۆلێکی نمەباران و هەورەتریشقە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؛ کەشناسیی هەرێم داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە کاتی هاتنی شەپۆلەکەدا وریابن.
ڕاگەیەندراوی فەرمی شارەوانی لەسەر پڕۆسەی تاپۆکردنی زەویی فەرمانبەران
وردبینی بۆ زیاتر لە 7,000 مامەڵەی زەویی فەرمانبەران لە دەوروبەری هەولێر ئەنجام درا.
ئاسایشی هەولێر دهستگیر كردنی عومهر فهقێی ڕاگهیاند
وردهكاریی دهستگیر كردنی عومهر مهحموود فهقێ لهلایهن ئاسایشی ههولێرهوه و هۆكارهكهی ئاشكرا كرا.
فایەق زێدان لەگەڵ ڕێباز حەملان پرسی گرێبەستەکانی ئاوەدانکردنەوەی تاوتوێ كرد
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەغدا پێشوازی لە وەزیری نوێی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کرد؛ پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی لایەنی یاسایی گرێبەستەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بوو.
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی فرەچەشنیی زیندی لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت
پڕۆژەی فرەچەشنیی زیندیی کوردستان لەلایەن کوردستان فاوندەیشنەوە ڕادهگهیهنرێت و ئامانجی کۆکردنەوەی زانیاریی زانستییە دەربارەی ئاژەڵ و ڕووەکەکان.
پارتی لە ساڵیادی هەڵبژاردندا داوای کاراکردنەوەی خێرای پەرلەمان دەکات
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان داوای کرد ڕێکارەکانی دانیشتنی یەکەم تەواو بکرێن و دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێردرێت.
ڕوونکردنەوەی فەرمی لەبارەی دەمەقاڵێی نێوان دوو پارێزەر لەناو بینای دادگای هەولێر
پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو پارێزەرەی ڕاگەیاند کە لەناو دادگای هەولێر دەمانچەی دەرهێنابوو و هەڵاتبوو؛ تۆمەتبار بەپێی مادەی 31/406 لە یاسای سزادان ڕاگیراوە.
واشنتن: زیندانییەک پلانی بۆ 18 هێرش لە بەریتانیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا داناوە
FBI وردەکاریی تۆڕێکی سەر بە کەتیبەکانی حیزبوڵڵا و سوپای پاسداران لە ئەمریکا و بەریتانیا ئاشکرا دەکات.
گەورەترین دۆسیەی گەندەڵی ئەکادیمی لە مێژووی عێراقدا ئاشكرا بوو
سەرۆکی کۆڕی زانیاریی عێراق 120 ملیۆن دیناری بە کاش وەک بەخشین وەرگرتووە؛ دەستەی دەستپاکی دەستی بە لێکۆڵینەوە لەسەر دۆسیەکە کردووە.
عهلی زهیدی فەرمانی دەستپێکردنەوەی قەرزی فەرمانبەرانی بە بانکی ڕافیدەین دا
پێدانی قەرزی فەرمانبەران و پارەدارکردنی کەرتی تایبەت دەست پێدەکاتەوە؛ فەرمان دراوە کاتی پێویست بۆ مامەڵەکان کەم بکرێتەوە.
نەوت و کانزاکانی هەولێر دروستکردنی کارتی سووتەمەنی بۆ هاوسەرە نوێیەکان ڕادەگەیەنێت
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر بڕیاری دەستپێکردنی پێدانی کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی بە هاوسەرە نوێیەکان ڕاگەیاند.
ڕاگەیەنراوی بەپەلەی وەزارەتی کارەبا لهبارهی پچڕانی كارهبای ههولێرهوه
وردهكاریی پچڕانی کارەبای بەشێک لە هاوبەشان لە سنووری پارێزگای هەولێر بەهۆی کێشەی لەناکاوەوە.