لەگەڵ نزیکبوونەوەی سەرمای سەختی زستاندا، نەوتی سپی گه‌یشته پارێزگای سلێمانی و دابەشکردنەکە ڕاستەوخۆ لە ناوچە شاخاوییە ساردەکانەوە دەستپێدەکات، هاوکات بڕیارە هەر خێزانێک بڕی 100 لیتر نەوت بە نرخی فەرمی 32 هەزار دینار وەربگرێت.
ئه‌مڕۆ پڕۆسەکە بە شێوەیەکی قۆناغبەندی و بەگوێرەی ساردیی کەشوهەوا لە پێنجوێن، قەڵادزێ، شارباژێڕ و هەورامانەوە بەڕێوە دەچێت و به‌پێی زانیارییه‌كان، دوای تەواوبوونی ناوچە شاخاوییەکان، دابەشکردنی نەوت قەزا و ناحیەکانی دەرەوەی شار و دواتریش سەنتەری شارەکان دەگرێتەوە.
لە کۆی 50 ملیۆن لیتر نەوت کە وەک پشکی هەرێمی کوردستان دیاری کراوە، 20 ملیۆن و 468 هەزار لیتر بۆ سلێمانی و هەڵەبجە تەرخان کراوە. لەو بڕەش، 19 ملیۆن و 314 هەزار لیتر بەر پارێزگای سلێمانی دەکەوێت و ملیۆنێک و 154 هەزار لیترەکەی دیکەش بۆ پارێزگای هەڵەبجە دەنێردرێت.
ئەم هەنگاوەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە کاتێکدایە کە پێشتر عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا 50 هه‌زار لیتر نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت و له به‌رامبه‌ردا هه‌ر لیترێک به نرخی فه‌رمی و هاوشێوه‌ی عێراق به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بفرۆشرێت.