قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی سەرجەم ئەو نرخ و هەواڵانەی لەبارەی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە ڕەت دەکاتەوە و تا ئێستا هیچ نرخێک بە شێوەی فەرمی دیاری نەکراوە.
ئەمڕۆ ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەو دەنگۆیانەی لە چەند میدیا و پەیجێکەوە بڵاو کراونەتەوە دڵنیایی دا كه بۆ دیاریکردنی نرخی مۆلیدە کۆبوونەوەی فەرمی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت و دۆخی دارایی هاووڵاتییان ڕەچاو دەکرێت.
بەپێی ڕوونکردنەوەکە، لە کاتی دیاریکردنی نرخی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکاندا، بڕیارەکە بە شێوەی فەرمی لە لایەن قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانییەوە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە.