عه‌لی زه‌یدی فەرمانی کرد سەرجەم ئەو کارمەند و ئەفسەرانەی لە مۆڵەتدان و لە دەوام نین، بەپەلە بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، هاوکات بڕیاری دا هەموو هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە بچنە حاڵەتی ئامادەباشی تەواوەوە.
ئەمڕۆ عەلی زه‌یدی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق له نووسراوێکی نهێنی و بەپەلەی كه بۆ وەزارەتی ناوخۆی ناردووه، فه‌رمانی كردووه لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆوە ئامادەباشی تەواو تا کاتێکی نادیار ڕاگەیەنراوە.
لە نووسراوەکەدا عه‌لی زه‌یدی بەتوندی دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه دەبێت تەواوی ئەو کارمەند و ئەفسەرانەی لە مۆڵەتدان، بەپەلە بگەڕێنەوە بۆ سەر کارەکانیان.
فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڕیارەکەی پشتڕاست کردەوە و گوتی: "ئەمڕۆ فەرمان بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی جورف سه‌خر دەرچوو و له کاتژمێر 6ی بەیانی هەینی جێبەجێ دەکرێت."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه فەرمانەکە پاشگەزبوونەوەی نییە و هیوادارین بەریەککەوتن لە ناوچەکەدا ڕوو نەدات."
ئەمە لە کاتێکدایە ئەم هەنگاوە به‌په‌له‌یه وه‌ڵامی تووندی حیزبوڵڵای عێراقی به‌دوای خۆیدا هێناوه و ئه‌م ئێواره‌یه له وه‌ڵامی بڕیاره‌كه‌دا گوتیان: "چۆڵی ناكه‌ین و ده‌بێت به‌سه‌ر لاشه‌ی ئێمه‌دا تێپه‌ڕن."