دەستەی حەشدی شەعبی سبەی دەست بە گۆڕینی یەکە سەربازییەکانی لە جورف سهخر دەکات و بە ڕێنمایی فەرماندەی گشتی، هێزە هاوبەشەکان بڵاودهكاتهوه.
ئەمڕۆ ڕاگەیاندنی گشتی دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەم هەنگاوە لەسەر ڕێنمایی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان عەلی زهیدی ئەنجام دەدرێت.
حەشدی شەعبی له بڵاوكراوهكهیدا دهڵێت: "سبەی بەیانی هەینی فەرماندەییی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشد دەست بە گۆڕینی یەکە سەربازییەکانی لە ناوچەی جورف سەخر (جورف نهسر) دەکات، هاوکات هێزە هاوبەشەکانی سوپا و پۆلیس و حەشد بەپێی پلانێکی نوێ لە ناوچەکەدا بڵاو دەبنەوە."
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، سبەی بەیانی ڕۆژی هەینی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی گۆڕینی یەکە سەربازییەکانی لە جورف سهخر بەپێی ڕێکارە سەربازییە پەسەندکراوەکان دەستپێدەکات.
هاوتەریب لەگەڵ ئەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووه، کە سبەی هەینی بڵاوەپێکردنەوەی هێزە هاوبەشەکان لە جورف سهخر (جورف نهسر) دەستپێدەکات، ئەویش دوای ڕێنماییی دوێنێ چوارشەممەی نووسینگەی فەرماندەی گشتی بۆ دابەشکردنەوەی ئەرکە ئەمنییەکان و پاراستنی بۆرییە نەوتییەکان و کردنەوەی ڕێگاکان.