سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانی، بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی لیوا نەزیر عاسم ئاغا گۆران، سەرۆکی ئەکادیمیای سەربازیی عێراقییەوە، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی ناوبراو و بنەماڵەکەی کرد.
ئەمڕۆ سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانی لە پهیامێكدا هاوخەمی خۆی بۆ لیوا نەزیر عاسم ئاغا گۆران و بنەماڵەکەی دەربڕی و لە دەقی پرسەنامەكهیدا هاتووە، بەڕێز لیوا نەزیر عاسم گۆران، سەرۆکی ئەکادیمیای سەربازیی عێراقی، بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
هەر لە پەیامەکەدا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی: "خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت."