کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو گۆڕانکاریی خێرا بە خۆیەوە دەبینێت و لە چەندین ناوچە باران دەبارێت؛ دواتریش کەشوهەوا بەرەو نیمچەهەور و پەڵەهەور دەگۆڕێت.

 

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، كه‌ ئەمڕۆ چوارشەممە (18-11-2026) لە بەشێک لە پارێزگاکان و کارگێڕییە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری بارانبارین و نمەباران هەیە.

 

كه‌شناسی له‌ بڵاوكراوه‌كه‌یدا ده‌شڵێت: "سبەی پێنجشەممە ئاسمان بەرەو ساماڵ و پەڵەهەور دەگۆڕێت و لە زۆربەی ناوچەکان پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی پێشبینییەکە بۆ ئەمڕۆ، لە ناوەند و پارێزگای هەولێر ئاسمان نیمچەهەورە و لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆدا هەور زیاد دەکات؛ هاوکات ئەگەرێکی کەم لە نمەبارانی کورتخایەن لەسەر هەندێک ناوچەی شاخاویی جیاجیا و نمەبارانێکی کەم لەسەر ناوچە جیاجیاکانی کارگێڕیی سەربەخۆی سۆران هەیە، بۆ ئێوارەش ئاسمان بۆ نیمچەهەور و پەڵەهەور دەگۆڕێت.

 

كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، كه‌ لە ناوەند و پارێزگای دهۆک و کارگێڕیی سەربەخۆی زاخۆ ئاسمان هەوری تەواوە و لە هەندێک کاتی جیاجیادا بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان هەیە، پاشان لە ئێوارەدا بۆ نیمچەهەور و پەڵەهەور دەگۆڕێت.

 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی بڵاوكراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، كه‌ لە ناوەند و پارێزگای سلێمانی و کارگێڕییە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕینیش ئاسمان لە ساماڵ و پەڵەهەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، دوای نیوەڕۆش کاریگەریی بارانبارین بە شێوەی نمەبارانی کورتخایەن تەنیا لەسەر هەندێک ناوچەی ڕاپەڕین هەیە و ئێوارە ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵەهەور دەگۆڕێت.

 

بۆ ئەمڕۆ خێرایی با لەسەرخۆ (5 بۆ 15 کم/کاتژمێر) و گۆڕاو دەبێت، دووریی بینینیش لەنێوان (8 بۆ 10 کم) دەبێت و پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیک دەبنەوە؛ بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە گەرمیان 24 پلەی سیلیزی، هەڵەبجە و چەمچەماڵ 21 پلە، سلێمانی 20 پلە، هەولێر 19 پلە، ئاکرێ 18 پلە، زاخۆ 17 پلە، پیرمام و دهۆک 16 پلە و لە حاجی ئۆمەران 10 پلەی سیلیزی دەبێت.

 

سبەی پێنجشەممە (19-11-2026) ئاسمان بەگشتی ساماڵ، پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لەسەر هەندێک ناوچەی شاخاویی سنووریی بەرز. لە کاتەکانی بەیانیشدا تەم لەسەر ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دهۆک و کارگێڕیی سەربەخۆی زاخۆ دروست دەبێت.

 

خێرایی با سبەی لەسەرخۆ (5 بۆ 10 کم/کاتژمێر) و گۆڕاو دەبێت، دووریی بینین دەگاتە (9 بۆ 10 کم) و پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیک دەبنەوە. بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە گەرمیان 26 پلەی سیلیزی، هەڵەبجە و چەمچەماڵ 21 پلە، هەولێر، سلێمانی و زاخۆ 20 پلە، دهۆک و ئاکرێ 19 پلە، پیرمام 17 پلە و لە حاجی ئۆمەران 12 پلەی سیلیزی دەبێت.

 

لە ناوەڕاستی وەرزی پایزدا گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی سروشتی بارانبارینی ناوچەیی و جیاوازییەکی بەرچاوی پلەکانی گەرمای نێوان ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە نزمەکانی لێ دەکەوێتەوە.