بەڕێوەبەری پزیشکی دادوەریی نیویۆرک لەسەر بڕیاری خۆکووشتنی جێفری ئێپستین سوورە، بەڵام لێکۆڵینەوەیەکی نوێی پزیشکێکی دادوەری دەریدەخات کە ئەگەری هەیە ناوبراو کوژرابێت.
ئهمڕۆ سی بی ئێس نیوزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، پسپۆڕێکی پزیشکیی دادوەری بە پشتبەستن بەوێنە و تۆمارە پزیشکییە نوێیەکان کە لەلایەن برای ئێپستینەوە پێشکەش کراون ڕایگەیاند، كه مردنی ناوبراو زیاتر لە کوشتن دەچێت نەک خۆکووشتن.
دکتۆر مایکل فریمان، کە سەرنووسەری گۆڤاری پزیشکیی دادوەری و یاساییە، چەند مانگێک لێکۆڵینەوەی لەسەر دۆسیەکە کردووە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە برینەکانی سەر ملی ئێپستین لەگەڵ خۆکووشتن بە هەڵواسین یەکناگرنەوە.
تۆمارەکانی وەزارەتی دادی ئەمریکا دەریدەخەن کە زۆربەی کامێراکانی بەشەکەی ئێپستین لە شەوی مەرگیدا کاریان نەکردووە، ژوورەکە بۆ لێکۆڵینەوە دانەخراوە و پاسەوانەکانیش زانیاریی هەڵەیان تۆمار کردووە.
جێفری ئێپستین لە 10ی ئابی 2019دا و لە کاتێکدا بە تۆمەتی بازرگانی سێکسی بە کچانی خوار تەمەنی یاسایی لە زیندانی مانهاتن دەستبەسەر بوو، بە مردوویی دۆزرایەوە.