سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی و تۆم بەڕاک، نێردەی ئەمریکا لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا پێداگرییان لەسەر گرنگیی یەکڕیزی و بەهێزیی هەرێمی کوردستان کردەوە وەک پێکهاتەیەکی بنەڕەتی بۆ عێراقێکی ئارام و جێگیر.

 

تۆم بەڕاک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا پاش سەردانەکەی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ بەغدا ڕایگەیاند، واشنتن لە نزیکەوە پشتگیری لە گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات بۆ چارەسەرکردنی پرسی نەوت، شایستەی دارایی و داهاتەکان.

 

لە بەرانبەردا مەسرور بارزانی پێشوازی لە پێشوەچوونی گفتوگۆکانی لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد لەبارەی یاسای بودجە و ڕێککەوتنی نەوت و گاز.

 

لە بەشێکی تری پێوەندییەکەدا، پێداگری لە هاوبەشیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرایەوە لەسەر بنەمای یاسای بنەڕەتی.

 

ئەم پێوەندییە دوای ئەوە هات کە لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق تاوتوێی بەردەوامیی ناردنی مووچە، پشکی هەرێم لە بودجەی 2027 و شەرمەزارکردنی پەلامارەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆریان کردبوو.