ڕۆژەی ڕووناکی ئاگاداری دانیشتووانی شاری هەولێر دەکاتەوە، کە ئەمڕۆ کارەبای کۆمەڵێک گەڕەکی شارەکە بە شێوەیەکی کاتی دەپچڕێت.

ئەمڕۆ پڕۆژەی ڕووناکی لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوە دا، بەهۆی بەردەوامی کارەکانی بەستانی پێوەری زیرەک و پرۆسەی سازدانەوە و نوێکردنەوەی تۆڕەکانی گەیاندنی کارەبا، پێدانی کارەبا لە کۆمەڵێک گەڕەکی شاری هەولێر بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت.

بەپێی پلانی ڕاگەیەندراوی پڕۆژەی ڕووناکی، بڕینی کارەباکە کاتییە و دوای کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ پرۆسەکە کۆتایی پێ دێت و دۆخی پێدانی کارەبا لەو گەڕەکانە ئاسایی دەبێتەوە.

ئەو گەڕەکانەی شاری هەولێر کە ئەمڕۆ کارەکانی بەستانی پێوەر و سازدانەوەی تۆڕیان تێدا جێبەجێ دەکرێت بریتین لە:

کورانی ئەلبان، ڕزگاری، کرێکاران، کوردستان، بەهار، ئازادی، ماجیداوە، ڕاستی، نیشتمان، نەورۆز، ماردین، زانیاری، تەعجیل، عارەب، منارە، ژیان، تەیراوە، مستەوفی، سەڵاحەدین، کوران عەنکاوە، عەنکاوە، شۆڕش، کانی، نووسەران، کوێستان، خانەقا، سەیداوە، سێتاقان، کۆماری، ڕووناکی و  مەنتکاوە.