فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بڕیاری بەشداریکردن لە دانیشتنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستاندا یەکلا دەکاتەوە و چارەنووسی بەشداریی فراکسیۆنە بایکۆتکەرەکان دەخاتە بەر هەڵسەنگاندنێکی نوێوە.
ئەمڕۆ سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایگهیاند، ئەمڕۆ یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو کۆ دەبنەوە و بڕیاری کۆتایی لەبارەی بەشداریکردن یان بەشدارینەبوونی فراکسیۆنەکەیان لە کۆبوونەوەکانی پەرلەماندا دەدەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنەکەیاندا تاوتوێی ئەم بابەتە دەکەن و پاش وەرگرتنی بۆچوونی هەموو ئەندامان بڕیارێکی گشتگیر دەردەکەن؛ هاوکات جەختی کردەوە کە ئەم بڕیارە تەنیا لەلایەن ئەندامانی فراکسیۆنی یەکگرتووەوە یەکلا دەکرێتەوە و لەگەڵ سەرکردایەتیی پارتەکەیاندا تاوتوێی ناکەن.
ئهمه لهكاتێكدایه، دوێنێ بە ئامادەبوونی 52 پەرلەمانتار، پەرلەمانی کوردستان چالاک کرایەوە و دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێردرا و كارابوونهكهوه دوای دوو ساڵ له پهككهوتنی بوو و بههۆی دهستپێشخهرییهكی فراكسیۆنی پارتییهوه شهرعییهت بۆ گهورهترین دامهزراوهی یاسادانان گهرێنرایهوه.