فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بە هەنگاوێکی چارەنووسساز بۆ بەهێزکردنی دیموکراسی و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەزانێت.
ئەمڕۆ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بەیاننامەیەکی پیرۆزباییی بەبۆنەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی نوێی پەرلەمان بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە کارابوونەوەی پەرلەمان دەرفەتێکی زێڕینە بۆ تۆکمەکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی و داڕشتنی یاسای دادپەروەرانە.
هاوکات جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەم هەنگاوە زەمینە دەڕەخسێنێت بۆ دروستکردنی کابینەیەکی نوێی حکومەت کە لە ئاستی خواست و چاوەڕوانییەکانی خەڵکدا بێت.
ئهمه لهكاتێكدایه، ئهمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ههڵبژێردرا و لایەنە جیاوازەکان لە ناوخۆ و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پێشوازی لە کارابوونەوەی دەسەڵاتی یاسادانان دەکەن.