پارێزگاری هەولێر ڕەخنە لە کەمتەرخەمیی حکومەتی فیدراڵ لە دابینکردنی پشکی نەوتی سپیی هەرێمی کوردستان دەگرێت و مامهڵهكهی لهگهڵ ههرێم به نادادپهروهرانه وهسف دهكات.
ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان پێویستی بە زیاتر لە 270 ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەیە، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو عێراق تەنیا 50 ملیۆن لیتری دابین کردووە.
ناوبراو ڕوونی کردەوە، بە پێی بەڵێنی وەزیری نەوتی عێراق دەبوو لە سەرەتای مانگی 11دا دەست بە دابەشکردنی پشکی هەرێم بکرێت و جیاوازی لە نێوان ناوچە شاخاوییەکان و شارەکانی ناوەڕاست و باشووردا نەکرێت.
سەبارەت بە دۆخی بەنزین، پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە کرد کە ڕۆژانە 40 تانکەری بەنزینی پاڵپشتیکراو لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە دابەش دەکرێت، ئەمەش نۆرهی بەنزینخانەکانی کەم کردووەتەوە.
ئومێد خۆشناو هۆشداری دا کە ئەگەر پاڵپشتیی حکومەت نەبوایە، نرخی بەنزین لە بازاڕەکاندا دوو هێندەی نرخی ئێستا بەرز دەبووەوە.
لە وەرزی زستاندا هاووڵاتییانی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان بە هۆی سەرماوە پێویستیی زۆریان بە سوتەمەنی هەیە، بەڵام ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ساڵانە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت دوادەخات.