سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانی بە سەرخستنی ئیرادەی گەل و وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدان ناو برد.
ئەمڕۆ سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی لە پەیامێکی فەرمیدا پیرۆزبایی لە سەرۆکایەتی هەڵبژێردراوی خولی شەشەمی پەرلەمان و پەرلەمانتارە بەشداربووەکان کرد.
مه‌سرور بارزانی سوپاسی پەرلەمانتارانی کرد بۆ پارێزگاریکردن لە شەرعیەت و پێداگری لەسەر جێبەجێکردنی پرۆسەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستاندا.
هاوکات داوای لە پەرلەمانتارانی تریش کرد لە ڕۆژانی داهاتوودا بەشداریی دانیشتنەکان بکەن و لە ئاستی متمانەی دەنگدەرانیاندا بن بۆ پاراستنی دەستکەوتە دەستوورییەکان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ به به‌شداری 52 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕێژه‌ی یاسایی بۆ دیاریكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا.