سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد و پێداگریی لەسەر دابینکردنی شایستە دارایییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.
ئەمڕۆ نووسینگەی ڕاگەیاندنی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا وردەکاریی چاوپێکەوتنی نێوان مەسرور بارزانی و فالح فەیازی لە هەولێر بڵاوکردەوە و به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، لە کۆبوونەوەکەدا وتووێژ لە بارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی ڕەوشی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مەسرور بارزانی پێداگریی لەسەر چارەسەرکردنی ڕیشەیی گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، دابینکردنی ماف و شایستە دارایییەکانی هەرێمی کوردستان بەدادپەروەرانە و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێم کردەوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوا نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی له پیرمام سه‌ردانی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی كرد و له‌باره‌ی دوایین پێشهاتە سیاسی و ئه‌منییه‌كانی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆ كرا.