پڕۆسەی وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی 10 کۆتایی هات و وادەی ناردنی مووچەش ئاشكرا کرا.

کەمێک لەمەوبەر ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بە مەبەستی دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچە بەسەر مووچەخۆراندا، پرۆسەی وردبینیکردنی لیستی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتووە.

جێگری سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێم بنێردرێت.

سەبارەت بە پشکی هەرێم لە بودجەی گشتیی  فیدراڵیی عێراق بۆ ساڵی 2027,، لە ڕەشنووسی یاسای بودجەکەدا هاتووە، تەمویلی مانگانەی هەرێم بەستراوەتەوە بە جێبەجێکردنی ژمارەیەک مەرجی سەرەکیی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، لەوانەش وەک ناردنی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە بۆ فەرمانگەی ژمێریاری و ئەنجامدانی ڕێخکستنی دارایی تایبەت بە ماف و پابەندییەکانی هەردوولا.