فراکسیۆنی بەرەی گەل لە پەرلەمانی کوردستان بریاریدا سبه‌ی بەشداری لە دانیشتنەکانی خولی شەشەمی په‌رله‌ماندا بكات و هه‌ڵوێستی كۆتایی خۆی ڕاگه‌یاند.
ئەمڕۆ فراکسیۆنی بەرەی گەل لە ڕاگەیەندراوێکی فه‌رمیدا رایگه‌یاند، ئەندامانی پەرلەمان هەڵبژێردراوی کۆمەڵانی خەڵکن و دەبێت نوێنەرایەتیی دەنگدەران بکەن لە پەرلەماندا، بۆیە ڕەوا نییە کارەکانی پەرلەمان بەبێ هۆ پەکبخرێن.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئه‌وان لە سۆنگەی باوەڕبوون بە ڕێزگرتن لە مافی دەنگدەرانیان، بە فەرمی بەشداری لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا دەکەن تا پەرلەمان کارەکانی خۆی جێبەجێ بکات.
لە دوای بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانەوە، بەهۆی ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان لەسەر پێکهێنانی حکومەت و دەستەی سەرۆکایەتی، کۆبوونەوەکانی پەرلەمان پەکخرابوون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌كوو گه‌وره‌ترین كوتله‌ی سیاسی نێو په‌رله‌مان بانگه‌وازی بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كرد، هاوكات داوای دیاریكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و كاراكردنه‌وه‌ی كرد.