تەواوی مووچە پاشەکەوتکراوەکانی فەرمانبەران بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، لە چەمکی یاسایی 'سپاردە و ئه‌مانه‌ت'ەوە گۆڕدراون بۆ 'قەرز' لەسەر شانی حکومەت و مافی هیچ مووچەخۆرێک نافەوتێت.
هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، بە دەستپێشخەریی وەزارەتەکەیان، ئەنجوومەنی وەزیران ئەو مووچانەی کردووەتە قەرز، بە مەبەستی ڕێگری لە فەوتانی یاسایی شایستەکان؛ چونکە بەپێی یاسا ئەگەر پەڕاوێک 10 ساڵ بە سپاردە بمێنێتەوە دەبێتە ماڵ و سامانی دەوڵەت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وەزارەتی دارایی ڕوونی كرده‌وه، ئێستا حکومەت بە بڕیارێکی فەرمی قەرزاری فەرمانبەرانە، بەڵام کاتی دانەوەی دیاری نەکراوە و لە داهاتوودا لەگەڵ باشبوونی بارودۆخی دارایی، بە ڕێکارێکی گونجاو دەدرێنەوە.
سەبارەت بە مووچەی مانگانەش ئاشكرای كرد، هەرێم ئەرکەکانی خۆی لە ناردنی لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەدا جێبەجێ کردووە، هاوکات پرسی دابینکردنی پارە (تەمویل) و کاتی دابەشکردنی لە دەسەڵاتی وەزارەتی داراییی عێراقدایە و تا ئێستا هیچ گرفتێک دیار نییە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، لە ساڵانی سه‌رهه‌ڵدانی داعش و هاتنی ئاواره‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان حكومه‌ت بڕیاری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌هۆی قه‌یرانی سه‌ختی دارایی و برینی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه دا.
پێشتر فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ترسیان له‌وه هه‌بوو، كه مووچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانیان ده‌فه‌وتێت به‌ڵام دوای بریاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دڵنیایی به فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت و مووچه‌كانیان پێ‌نادرێت.