بریکاری وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان چارەسەربوونی کێشەی شایستە داراییەکانی گەنمی جووتیارانی دوای نزیکەی 10 ساڵ ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شایستە داراییە دواکەوتووەکانی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵانی 2015 و 2016 چارەسەر کراوە و پارەکە خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەت.
بریکاری وەزارەتی بازرگانی ڕوونی کردەوە، بەهۆی هەڵەی کارگێڕی و تەکنیکی لەو ساڵانەدا پارەکە دواکەوتبوو، بەڵام ئێستا یەک ملیار و 42 ملیۆن دینار بۆ ساڵی 2015 و هەروەها دوو ملیار و 669 ملیۆن دینار بۆ ساڵی 2016 گەڕێندراوەتەوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەڕێگەی سایلۆکانەوە دابەش دەکرێت.
بۆ نەفەوتانی شایستە داراییەکان، وەزارەتی بازرگانی داوای لە میراتگرانی ئەو جووتیارانە کرد کە کۆچی دواییان کردووە، بەپێی ڕێکارە یاساییەکان و بەڵگەنامەی دابەشکردنی میرات (قەسامی شرعی) و بریکارنامە، مامەڵەکانیان ڕایی بڕەوێنن تاوەکو پارەکەیان پێ بپۆشڕێت.
هاوکات لە بەشێکی دیکەی کۆنگرەکەدا، باسی بەئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراکی مانگانە کرا و ئاشکرا کرا، تاوەکو ئێستا کارتی ئەلیکترۆنی بۆ نزیکەی 4 ملیۆن و 800 هەزار کەس کراوە، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە بەقاچاخبردن و کۆنترۆڵکردنی کواڵیتیی خۆراک.
لە ساڵانی ڕابردوودا، نزیکەی 776 ملیار دیناری شایستەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لای حکومەتی عێراق مابووەوە و بە زنجیرەیەک دانوستان لەنێوان هەردوو حکومەتدا گەڕێندرایەوە، ئەمەش بەشێک بوو لە پرسی چارەسەرنەکراوی کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دوای شەڕی داعش و قەیرانی ئابووری.