سبەی چوارشەممە پارەی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە ڕەوانەی هەولێر دەکرێت، دوای ئەوەی سەرجەم ڕێکارەکانی خەرجکردن بە سەرکەوتوویی تەواو بوون.
ئهمڕۆ ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لێژنهی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگهیاند، وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچەی تەواو کردووە و لە ئێستادا تەنیا ناردنی پارەی نەختینە بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندی ماوەتەوە.
بهپێی زانیارییهكان، بەهۆی گرفتی نەختینەوە ناردنی پارەکە بۆ سبەی دواکەوتووە، هاوکات وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئامادەکاریی تەواوی کردووە و کورتهێنانی 120 میلیار دینارەکەی لە ڕێگەی داهاتی ناوخۆوە پڕ کردووەتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت دوای گەیشتنی پارەکە ڕاستەوخۆ خشتەی مووچە ڕابگەیەنرێت و ڕۆژی پێنجشەممە بە چین و توێژی خانەنشینان دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی پێداگریی لەسەر بەردەوامی ناردنی مووچە کردەوە.