دوای خۆپیشاندانە بەرفراوانەکەی شاری کەرکووک، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕەزامەندی دا لەسەر زیادکردنی 150 مێگاوات کارەبا بۆ پارێزگاکە.

ئەمڕۆ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا لە پارێزگای کەرکووک، ڕەزامەندی لەسەر زیادکردنی 150 مێگاوات کارەبا بۆ پارێزگاکە دا.
بەپێی ئەم بڕیارە نوێیە، پشکیی گشتیی کارەبای پارێزگای کەرکووک زیاد دەکات و دەگاتە نزیکەی 800 مێگاوات.

هاوکات لەگەڵ زیادکردنی پشکی کارەبای نیشتمانی، ڕەزامەندی دراوە لەسەر تەرخانکردن و زیادکردنی نزیکەی 5 ملیۆن لیتر گاز بۆ مۆلیدە ئەهلییەکانی سنووری پارێزگاکە.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت، لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا لە شاری کەرکووک خۆپیشاندانێکی بەرفراوان دژی گرانکردنی نرخی ئەمپێری مۆلید لە شارەکە دەستی پێکردبوو، سەرئەنجام نرخی ئەمپێرێک لە کارەبای مۆلیدە کرا بە 13 هەزار دینار.