لە کاتێکدا دەنگۆكان له تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسهر هۆكاری دهستگیر كردنی هونەرمەند نووری گەرمیانی فراوانتر دهبن، کەسوکاری ئەو هونەرمەندە بێدەنگییان شکاند و هۆکاری سەرەکی کشانەوەی پارێزەرانیان ئاشكرا كرد.
ئەمڕۆ شەرەفەدین عوسمان، برای هونەرمەند نووری گەرمیانی لە ڕێگەی گرتەڤیدیۆیەکەوە بڵاویکردەوە، کشانەوەی پارێزەران لە دۆسیەی براکەی لەسەر داخوازیی بنەماڵەکەیان بووە بۆ ئەوەی پارێزەری بێلایەن بۆ دۆسیەکە دەستنیشان بکەن، نەک ئەوەی پارێزەرەکان بەهۆی گەورەییی کێشەکەوە وازیان هێنابێت.
براکەی ئەو هونەرمەندە هۆشداریی دایە ئەو پەڕە و لایەنانەی کە ناوزڕاندن بەرامبەر براکەی ئەنجام دەدەن و ڕایگەیاند، لە ڕێگەی یاساوە سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکەن؛ هاوکات جەختی کردەوە کە نووری گەرمیانی کەسێکی سەربەخۆیە و هیچ پێوەندییەکی بە هیچ لایەنێکی سیاسییەوە نییە.
ناوبراو ڕوونی كردهوه، کێشەکەی نووری گەرمیانی پێوەستە بە خراپ بەکارهێنانی مۆبایل کە کێشەیەکی باو و ئاساییە، هەروەها سوپاسی ماندووبوونی پارێزەر ئاسۆ هاشمی کرد بۆ هاوکارییەکانی لە قۆناغی ڕابردوودا.
لە ڕێکەوتی 14ـی 9ـی 2026، نووری گەرمیانی لەسەر سکاڵای دادخوازێک بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پێوەندیکردن لە شاری هەولێر دەستبەسەر کرا؛ دوێنێش دەستەی پارێزەرانی کشانەوەی خۆیان لە دۆسیەکە ڕاگەیاندبوو.