ئاسایشی هەولێر ده‌ستگیر كردنی دوو داواکراوی ڕاگەیاند کە لە پارێزگەی نەجەف دایک و کوڕێکیان کوشتبوو و بەرەو هەرێمی کوردستان هەڵاتبوون.

 

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن لێژنه‌ی هەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاگادار کرانەوە لە ڕوودانی تاوانێکی کوشتن لە نەجەف، بەدواداچوونی وردیان دەست پێکرد.

 

تاوانەکە لە ڕێکەوتی 25ی 10ی 2026 کرابوو کە تێیدا دوو تاوانبار دوای کوشتنی دایکێک و کوڕەکەی، ئۆتۆمبێل و بڕێک لە پارەی ماڵەکەیان دزیبوو و بەرەو هەولێر هەڵاتبوون.

 

دوای دەستنیشانکردنی شوێنی مانەوەیان و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، هەردوو تۆمەتبارەکە بە ناوەکانی (م. ف. ع.) و (ح. هـ. ح.) دەستبەسەر کران.

 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، هەماهەنگی نێوان دەزگەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و پارێزگەکانی عێراق لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی هاوبەشدایە بۆ ڕێگریکردن لە پەنابردن و خۆحەشاردانی تاوانباران لە شارەکانی هەرێمی کوردستاندا.