پارتی دیموکراتی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ ناڕەزایەتی دانیشتووانی کەرکووک دژی گرانی نرخی کارەبای مۆلیدە دەردەبڕێت و داوا دەکات سووتەمەنی بە نرخی هەرزان بۆ خاوەن مۆلیدەکانیش دابین بکرێت.
ئەمڕۆ نووسینگەی ڕێکخستنی پارێزگەی کەرکووک و گەرمیان - خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرزبوونەوەی نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە بارگرانییەکی زۆری بۆ سەر بژێویی خەڵکی ڕەنجدەر و کەمدەرامەت لە کەرکووک دروست کردووە؛ هەروەها جەختی کردەوە کە پشتیوانی لە داواکارییە ڕەواکانی خەڵک دەکەن و دژی گرانبوونی نرخەکانن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێویستە لایەنە بەرپرسەکان هاوسەنگی ڕابگرن؛ بە شێوەیەک هەم نرخی ئەمپێر داببەزێنرێت و هەم سووتەمەنی بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ خاوەن مۆلیدەکان دابین بکرێت تا زیانمەند نەبن.
له بهشێكی دیكهی بڵاوكراوهكه، داوا لە دەزگەکانی ئاسایش کراوە دوور بن لە هەر توندوتیژییەک بەرامبەر ناڕەزایەتی هاووڵاتییان، چونکە دابینکردنی خزمەتگوزاری ئەرکی سەرەکی حکومەتی عێراقە.
ئهمه لهكاتێكدایه، ئهمڕۆ بههۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی کارەبای مۆلیدە لە کەرکووک، ناڕەزایەتی و نیگەرانییەکی زۆری لەناو دانیشتووانی شارەکەدا دروستبوو و هاوكات خۆپیشاندانی سهرتاسهری دهستی پێكرد.