ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی گۆرانی شاری کەلار دوو منداڵ دەشێلێت و بریندار دەبن.
ئهمڕۆ لە گەڕەکی گۆران لە قەزای کەلار، ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕووی دا کە تێیدا ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە دوو منداڵدا و بە سەختی برینداری کردن.
ڕەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار به پایتهخت میدیای ڕاگەیاند، هەردوو منداڵەکە گەیەندراونەتە بەشی فریاکەوتن و چارەسەری بەپەلەیان بۆ کراوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا دۆخی تەندروستییان جێگیرە و پزیشکان ئەوەی پێویست بێت بۆیان ئەنجام دەدەن.
بەپێی ئامارەکانی هاتوچۆ، زۆریی تیژڕەوی لەناو کۆڵانەکان و نەبوونی هۆشیاریی شۆفێران، هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکانی لێدان و شێلانی منداڵانن لە گەڕەکە میللییەکاندا.