لە ڕۆژی یەکشەممەوە کامێراکانی چاودێریی خێرایی بە سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر ڕێگەی دەربەندیخان - کەلار دەست بە تۆمارکردنی سەرپێچی دەکەن.

ئەمڕۆ بەشی کامێرا و سەرپێچییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداریی سەرجەم شۆفێران دەکاتەوە، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بە سیستەمی "خاڵ بۆ خاڵ" لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی 8ـی 11ـی 2026، لە کاتژمێر 10:00ـی بەیانییەوە لەسەر ڕێگاکانی نێوان دەربەندیخان – کەلار بە هەردوو ئاڕاستەکەیەوە بە فەرمی دەکەونە کار و دەست بە تۆمارکردنی سەرپێچییەکانی تیژڕەوی دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات، بەپێی خێراییی دیاریکراو ڕێگەکان بەکاربهێنن، تاوەکو لە سزای ماددی و ڕووداوە نەخوازراوەکانی هاتووچۆ بەدوور بن.