سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ تاوتوێکردنی دەستنیشانکردنی گۆرانیبێژێکی جیهانی وەک گوتەبێژی نوێی کۆشکی سپی دەربڕی.

 
ئەمڕۆ میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بێنی جۆنسنی بلۆگەر، ئەگەری دەستنیشانکردنی نیکی میناجی گۆرانیبێژی ئەمریکی بۆ پۆستی گوتەبێژی کۆشکی سپی بە دوور نەزانیوە.

 
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەو دەنگۆیە، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو بیرۆکەیە بە باش دەزانێت و پێویستی بە بیرکردنەوە لێی هەیە، بۆیە بە جدی لەسەری دەوەستێت.
 

ئەم پێشنیازە سەرەتا لە 25ی تشرینی یەکەم لەلایەن ستیڤن چیۆنگ، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپییەوە بە شێوەیەکی گەڵتەجاڕانە خرایە ڕوو، بەڵام قسەکانی ترەمپ پرسەکەی زیاتر بردە ناو بازنەی سەرنجی ڕاگەیاندنەکانەوە.

 
ئەم بۆشاییە لە پۆستی گوتەبێژدا دوای ئەوە دروست بوو، کە کاتی زاکاریا، گوتەبێژە نوێیەکەی کۆشکی سپی، تەنیا دوای پێنج ڕۆژ لە دەستبەکاربوونی، بەهۆی شکست لە یەکەمین کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی و دروستبوونی کێشە لەسەر مۆڵەتی پیشەیی پارێزەرییەکەی لە کارەکەی دوور خرایەوە.