بەهۆی ئەنجامدانی پرۆسەی قیرتاوکردنی ڕێگاکەیانەوە، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەوامی فەرمی لە قوتابخانەکانی کانی پانکە لە پارێزگای سلێمانی ڕادەگیرێت و پشووی فەرمی دەبێت.
بڕیارەکە ڕۆژی یەکشەممە و دووشەمەی ئەم هەفتەیە دەگرێتەوە، کە تێیدا هەردوو قوتابخانەی بنەڕەت و ئامادەیی کانی پانکە بۆ سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن لە پۆلی یەکەوە تا پۆلی 12 دەوام ناكەن و دەرگاکانیان بەڕووی قوتابیاندا داخراو دەبن.
ئەم هەنگاوەش بە مەبەستی ئاسانکاریکردن و جێبەجێکردنی کارەکانی قیرتاوکردنی ڕێگاکە ناوەتەوە، تاوەکو دوای تەواوبوونی کارەکان قوتابییان و مامۆستایان بەبێ ئاستەنگ ڕوو لە ناوەندەکانی خوێندن بکەنەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، سبەی یەکشەممە لە پارێزگاکانی عێراق و کەرکووکیش بەبۆنەی یادی کۆچی دوایی فاتیمەی کچی پێغەمبەر پشووی فەرمی راگەیەندراوە.