بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان دوا مۆڵەتی بۆ تەواوکردنی کارەکانی (مامەڵەی) ئەو هاووڵاتییانە دیاری کرد کە ناویان بۆ گەشتی حەجی ساڵی 2027 دەرچووە.

 

ئەمڕۆ کاروان ستوونی، گوتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی تا ئێستا کارەکانیان تەواو نەکردووە، پێویستە تا ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 5/11/2026 سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگاکان و یەکە کارگێڕییە سەربەخۆکاندا بکەن.

 

گوتەبێژی حەج و عومرە دووپاتی کردەوە، ئەم مۆڵەتە بەهیچ شێوەیەک درێژ ناکرێتەوە و هەر کەسێک تا ئەو کاتە سەردان نەکات، ناوی جێگرەوە (یەدەگ) لە شوێنەکەی دادەنرێت و مافی حەجکردنی بۆ ئەو ساڵە نامێنێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ساڵانە لەڕێگەی تیروپشکەوە ناوی هاووڵاتییان بۆ ئەرکی ئایینیی حەج دیاری دەکات و بۆ ڕێکخستنی کارە کارگێڕییەکان کاتی دیاریکراو بۆ وەرگرتنی بەڵگەنامە و گەشتنامە (پاسپۆرت) دادەنێت.