کەسوکاری بکوژی دوو براکەی ئاکرێ بێدەنگی دەشکێنن و ڕووداوهكه بە تاکلایەنە و نابەرپرسانە وهسف دهكهن، هاوكات بێ ئاگایی خۆیان نیشان دهدهن.
ئەمڕۆ فەرهاد نەحمان، برای بكوژ لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەوان لەگەڵ پۆلیسی ئاکرێ لەسەر هێڵن و بۆ هەر لێپرسینەوە و ڕێکارێکی یاسایی ئامادەییی تەواویان هەیە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە لەگەڵ قوربانییەکان یەک خوێنن و پێوەندییان هەمیشە وەک برا بووە، هاوکات داوای لە سەرجەم خزمان کردووە تەنیا قسەی خێر بکەن بۆ ئەوەی گرژییەکان زیاتر فراوان نهبن.
ئەم کاردانەوەیە دوای ئەوە هات کە شەوی ڕابردوو لە نزیک پارکی گشتیی ئاکرێ دەستڕێژی گوللە لە سێ برا کرا، کە بەهۆیەوە جەمال حاجی کە پیشەی پارێزەر بووە و فەلاح حاجی کە مامۆستای زمانی کوردی بووە گیانیان لەدەست دا و برایەکی دیکەشیان بریندار بوو.
بهپێی زانیارییه نافهرمییهكان، ڕووداوەکە لەسەر مامەڵەیەک لەنێوان ئامۆزا و کوڕەخاڵهکاندا سەری هەڵداوە، لە کاتێکدا دایکی بکوژ و دایکی قوربانییەکان لە وڵاتی سعودیەن بۆ بەجێهێنانی عومرە.
لهلایهكی دیكهوه، پۆلیسی ئاکرێ باس لهوه دهكاتن كه بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی گرتن بۆ 4 تۆمەتبار دەرچووە و توانیویانە لە ماوەیەکی کەمدا 3 تۆمەتبار دەستگیر بکەن و بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری هەڵاتوو بەردەوامە.
