شاسوار عەبدولواحید بە فەرمی پیرۆزبایی لە ڕێباز حەملان دەکات بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق.
ئەمڕۆ نووسینگەی سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە نووسراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، شاسوار عەبدولواحید پەیامێکی ئاراستەی ڕێباز حەملان، وەزیری نوێی ئاوەدانکردنەوە، نیشتەجێبوون و شارەوانییەکان لە حکومەتی فیدراڵیی عێراق کردووە.
لە پەیامەکەدا سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ وێڕای ئاراستەکردنی گەرمترین پیرۆزبایی، هیوا دەخوازێت ماوەی کارکردنی وەزیرە نوێیەکە پڕ بێت لە دەستکەوت بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان، بەهێزکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و چەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەری و یەکسانی.
هەروەها شاسوار عەبدولواحید داوای سەرکەوتنی بۆ ڕێباز حەملان کردووە لە هەڵگرتنی ئەم بەرپرسیارێتییە نیشتمانییەدا بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی هاووڵاتییان بەرەو داهاتوویەکی سەقامگیرتر و خۆشگوزەرانتر.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە پەرلەمانی عێراق متمانەی تهواو به ڕێباز حەملان درا و وهكو وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق لە بەغدا له حكومهته نوێیهكهی عهلی زهیدی دەستبەکار بوو.