سەرۆکی فراکسیۆنێکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هۆشداری لە مهترسییهكانی پەراوێزخستنی دەسەڵاتی یاسادانان دەدات و داوای دەستپێکردنەوەی بەپەلەی دانیشتنەکان دەکات.
ئەمڕۆ مونا نەبی قەهوەچی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی چاکسازیی تورکمان، لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانیی قووڵی خۆی لە بەردەوامیی دۆخی نەخوازراوی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند؛ ناوبراو لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونی کردەوە کە بەردەوامی ئەم بۆشایییە یاساییە کاریگەریی نەرێنی لەسەر چاودێریکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و پاراستنی مافی هاووڵاتییان دروست کردووە.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا، مونا قەهوەچی داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بەرپرسیارێتیی نیشتمانی هەڵبگرن و هەنگاوی خێرا بۆ کاراکردنەوەی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێری بنێن.
سەرۆکی فراکسیۆنەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە هاووڵاتییانی کوردستان نابێت زیاتر لەوە باجی ناکۆکییە سیاسییەکان بدەن، هاوکات داوای لە ئەندامانی پەرلەمان کردووە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و دەرگای ئەم دامەزراوەیە بکەنەوە.