لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان باوکێک دوای کوشتنی هاوژین و منداڵەکانی خۆی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەگوێرەی زانیاری رێکخراوی مافی مرۆڤی (هانا)، لە شاری دێهلۆرانی پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەسێک دەستڕێژی گوللەی لە هاوژین و سێ منداڵی خۆی کرد، لە ئەنجامدا هەر چواریان کوژران و تەقەکەرەکەش دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقەکەرەکە ناوی محەممەد محەممەدییە و تەمەنی 57 ساڵە، ژنەکەش ناوی فریشتە یوسفزادەیە، لە کوژراوەکانیش دوو منداڵیان دووانەن و تەمەنیان 9 ساڵە، منداڵێکی دیکەش کە لە دایکێکی دیکەیە تەمەنی 13 ساڵە.
تا ئێستا هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە ئاشکرا نەبووە، بەڵام دەرکەوتووە مێردەکە پەیوەندی بە دامەزراوەیەکی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەبووە، ژنەکەشی دژی حکومەت بووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یادی قوربانییانی خۆپێشاندانە فراوانەکەی سەرەتایی ئەمساڵی بەرز ڕاگرتووە.