پڕۆسەی تاپۆکردنی زەویی فەرمانبەران لە سنووری هەولێر قۆناغێکی گەورە دەبڕێت و مامەڵەی هەزاران پارچە زەوی تەواو دەکرێت.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سنووری چوار شارەوانی دەوروبەری پایتەخت، وردبینی بۆ زیاتر لە 7,000 مامەڵەی زەویی فەرمانبەران بەمەبەستی تاپۆکردنیان ئەنجام دراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، مامەڵەکان سنووری سەرۆکایەتی شارەوانییەکانی بنەسڵاوە، بەحرکە، دارەتوو و کەسنەزان دەگرنەوە، کە کاری وردبینیی تەواویان بۆ کراوە تا بە فەرمی بە ناوی فەرمانبەرانەوە تاپۆ بکرێن.
ئهو بەڕێوەبەرایەتییه جەخت دهكاتهوه، کە کارکردن لەسەر تەواوکردنی ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان بەردەوامە بۆ ئەوەی سەرجەم فەرمانبەرانی سوودمەند لە وەرگرتنی زەوی، لە زووترین کاتدا سەنەدی فەرمی موڵکەکانیان پێ بدرێت.
ئهمه لهكاتێكدایه، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 27ی ئاداری 2024 بڕیاری دابهشكردن و پێدانی زەوی فهرمانبهرانی لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دا؛ تا ئێستا ههزاران فهرمانبهر سوودمهندی بڕیارهكه بوونه.
