یاریزانێکی لەشجوانی لە شاری هەولێر بە ناوی 'محەممەد تاریق شێخە'، دوای تێکچوونی لەناکاوی باری تەندروستی و مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

 

ئەمڕۆ برایەکی محەممەد تاریق لە بارەی هۆکاری مردنەکە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، دوای ئەوەی برایەکەی دەرزیی هۆرمۆناتی بەکار هێناوە، لە ڕۆژی شەممەوە بارودۆخی تەندروستی تێک چووە و بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، بەڵام بەهۆی نالەباری دۆخی تەندروستییەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەست داوە.

 

ناوبراو ڕوونیکردەوە، لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان لەبارەی هۆکاری سەرەکیی مردنی براکەی ڕێک خستووە، بە مەبەستی بەدواداچوون و ئاشکراکردنی وردەکاریی تەواوی ڕووداوەکە.