بەهۆی لێخۆشبوون و کەمتەرخەمی لە وەرگرتنی باج لە 39 کۆمپانیای نەوتی گەورە لە عێراق، نزیکەی 400 ملیار دینار لە سامانی گشتی بەهەدەر دراوە.
ئەمڕۆ تۆڕی 'بەغداد ئەلیەوم' لهسهر زاری محهممهد خەفاجی، پەرلەمانتاری عێراق بڵاویكردهوه 39 کۆمپانیای گەورە لە چوارچێوەی گەڕەکانی مۆڵەتدانی نەوت بە تەواوەتی لێپرسینەوەی باجیان بۆ نەکراوە و زیانی بەهەدەردانی ئەم پارەیە گەیشتووەتە نزیکەی 400 ملیار دینار.
ئهو بهرپرسه ڕوونی کردوهتهوه، كه گرێبەستەکان جەخت لە پێدانی لەسەدا 35ـی قازانجەکان دەکەنەوە وەک باج، بەڵام میکانیزمی پەسەندکراو تەنیا پشت بە خەمڵاندن دەبەستێت، ئەمەش جیاوازییەکی زۆری لە نێوان قازانجی ڕاستەقینە و پارەی دیاریکراودا دروست کردووە.
ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای کرد کە سێ کۆمپانیا بە هیچ شێوەیەک باجیان لێ وەرنەگیراوە و لێپرسینەوەی باج تاوەکو ساڵی 2024 تەنیا بۆ دوو کۆمپانیا ئەنجام دراوە، لە کاتێکدا کۆمپانیاکانی تر لێپرسینەوەیان بۆ ساڵانی زۆر کۆن دەگەڕێتەوە و ڕەنگە بەشێکیان چیتر بوونیان نەمابێت.
دۆسیەی هەڵهاتن لە باج لە کەرتی نەوتدا لە کاتێکدا دێت کە بەغدا هەوڵەکانی بۆ چاکسازیی دارایی و بەرزکردنەوەی داهاتە نانەوتییەکان چڕ کردووەتەوە تا پشتبەستنی ڕەها بە داهاتی نەوتی خاو کەم بکاتەوە.